قوباد تاڵەبانی: ئەركی ئەخلاقی و نیشتمانیە پشتوپەنای ئێزدییەكان بین

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێزدییەكان دەیانجار كەوتونەتەبەر شاڵاوی رەشەكوژی و جینۆسایدەوە.
لەپەیامێكدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاندوە، لە یازدەهەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكاندا، یادی هەمو قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەو لەبیرنەكراوە بەرز رادەگرن و سڵاو دەنێرن بۆ كەسوكاری سەربەرزیان.
ئاماژەشیكردوە، لە مێژوی دورو نزیكدا ئێزدییەكان دەیانجار كەوتونەتەبەر شاڵاوی رەشەكوژی و جینۆسایدەوە كە دوایینجار بەبەرچاوی هەمو جیهانەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەوڵی سڕینەوەو لەناوبردنیان درا.
قوباد تاڵەبانی وتوشیەتی: بۆئەوەی جارێكیتر روبەڕوی هیچ جۆرە ستەم و نادادییەكی تر نەبنەوە، ئەركی ئەخلاقی و نیشتمانیی تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە لەمەودوا بەهەمو تواناوە پشتوپەنایان بن و داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانیان بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group