نەوا-
هەردوو فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوای كۆبونەوەیەكی هاوبەش داوایان لە لایەنەكانی تر كرد بۆچونی خۆیان لەسەر دواكەوتنی موچە رابگەیەنن.
لەدوای كۆبونەوەكە سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق وتی: كۆبونەوەیەكی هاوبەشیان لە نێوان هەردو فراكسیۆنەكە ئەنجامداوە بۆئەوەی هەڵوێستێك رابگەیەنن سەبارەت بە بارودۆخی هاووڵاتیان و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
وتیشی: رەوشی دارایی هاوڵاتیان زۆر خراپە بۆیە بەئەركی خۆیان زانیوە لەو كۆبونەوەیەدا باس لەو بارودۆخە بكەن و داواش لە هەمو حزبەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی دەكەن كە هەڵوێستی پێكەوەییان هەبێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق وتوشیەتی: تاكو رۆژی شەممەی داهاتو چاوەڕوانی لایەنەكان دەكەین هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن و پێشیانوایە دەتوانن پێكەوە لەگەڵ لایەنەكان كۆبونەوەیەكی هاوبەش ئەنجامبدەن