ژمارەیەك عومرەكار بەهۆی چلەی ئیمام حسێنەوە ناتوانن لەسعودیەوە بگەڕێنەوە

20 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان ئاگاداری ئەو هاوڵاتی و كۆمپانیایانەی حەج و عومرە دەكاتەوە كە ئێستا لەعەرەبستانی سعودیەن بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومرە، هێڵی ئاسمانی عیراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی (ئیمام حسێن) هەمو گەشتەكانی چارتەری تاكاتێكی نادیار راگرتوە.
راشیگەیاندوە، عومرەكاران ئاگادار دەكەنەوە هەر ئەوانەی ئارەزومەندن بگەڕێنەوە ئەوا پێویستە هەماهەنگی بكات لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی كە لەگەڵی گەشتی كردوە تاوەكو بەڕێگەی وشكانی و بەپاس بگەڕێتەوە، ئەو هاووڵاتیانەشی كە نایانەوێت بگەڕێنەوە پێویستە لەسەر كۆمپانیاكە شوێنی حەوانەوەو خواردن و خزمەتگوزارییەكانی بۆیان دابین بكات تاوەكو گەشتەكانی ئاسمانی دەستپێدەكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان ئاماژەشیكردوە كە لەئێستادا نزیكەی 16 هەزار عومرەكاری عیراقی لەوێ ماونەتەوە كە لەنێویاندا نزیكەی 2 هەزار عومرەكاری هەرێمی كوردستان هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group