عیراق و ئەمریكا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و ستیڤن ڤاگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حوسێن و ڤاگن لە كۆبونەوەكەیاندا باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵاتكردوە بەتایبەتیش ئەوەی كە پەیوەندی بە رۆڵی ئەو كۆمپانیا ئەمریكیانەوە هەیە كە لەبواری نەوتدا لە عیراق كاردەكەن.
راشیگەیاندوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی كە لە هەرێمی كوردستانن بەشێوەیەك كە رێگە خۆش بكات بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group