قائیمقامی سلێمانی: جگە خزمەتكردنی خەڵك هیچ ئامانجێكی ترمان نیە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامی سلێمانی بە لیژنە هاوبەشەكانی راگەیاند، كاریان خزمەتكردنی خەڵكە بەدەر لەوە ئامانجێكی تریان نیە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵاو سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان كۆبوەتەوە بەئامانجی كاری لیژنەكان و گرنگی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان و پێیڕاگەیاندون ئەوەی دەیكەن خزمەتێكی مرۆڤایەتی و نیشتیمانییە.
قائیمقامی سلێمانی وتوشیەتی: هەرئەندامێك لە لیژنەكان لە بوارێكدا شارەزایی هەیەو لە تیمێكی هاوبەشدا كۆكراونەتەوە، بۆیە بەپێی ئەو چوارچێوە زانستییەی بۆیان دیاریكراوە كار دەكەن، ئەوەی لیژنەكان دەیكەن خزمەتە بە هاوڵاتیان و شاری سلێمانی، چونكە ئەو كارانە رێگرییە لە دەیان روداوی نەخوازراو هەربۆیە بون بەجێگەی متمانەی فرۆشیاران و كڕیارانیش.
قائیمقامی سلێمانی تەئكیدیكردوەتەوە، داخستن و سزادان بەدەستكەوتی خۆیان نازانن و ئامانجیان سزادانی خەڵك نیە، بەڵكو جێبەجێكردنی رێنماییەكانە لەئێستاشدا داخستنەكان كەمیانكردوە كە نیشانەی هۆشیاری هاوڵاتیان و دڵسۆزی لیژنەكانە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group