ئاسایشی هەولێر: نزیكەی دوو تۆن مادەی هۆشبەر لەناودەبەین

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هەڵدەستن بە لەناوبردن و سوتاندنی نزیكەی دوو تۆن مادەی هۆشبەر.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردوەتەوە، لیژنەی لەناوبردنی مادە هۆشبەرەكان هەڵدەستێت بە لەناوبردن و سوتاندنی بڕی یەك تۆن  و 875 كیلۆو 646 گرام لەمادەی هۆشبەری جۆراوجۆر بەسێ قۆناغ.
راشیگەیاندەوە، لە قۆناغی یەكەمدا دەستكرا بەلەناوبردن و سوتاندنی بڕی 640 هەزارو 547 گرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر لەگەڵ كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەكە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر ئاماژەشیكردوە ئەو مادە هۆشبەرانە لەماوەی رابردودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە دەستیان بەسەردا گیرابو و كەیسەكانیان لەلایەن دادگاوە یەكلایی كراونەتەوەو پلەی بنبڕیان وەرگرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group