نەوا-
بـەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارسـتان و ژینـگەی هـەڵـەبجە گیانلەدەستدانی كارمەندێكیانی بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە راگەیاند.
بـەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارسـتان و ژینـگەی هـەڵـەبجە بڵاویكردوەتەوە، كارمەندێكیان بەهۆی ئاگرەكەی گوندی مۆردینەوە بوەتە قوربانی، ئەمەش دووەمین هاووڵاتیە كە بەهۆی ئەو ئاگرەوە گیانلەدەستبدات.
جێی ئاماژەیە، پێشتر هاوڵاتیەكی تر لەكاتی كوژادنەوەی ئەو ئاگرەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی گرتوەتەوە دوای ئەوەی رێژەیەكی زۆر لە جەستەی سوتا بەوهۆیەوە گیانیلەدەستدا.