نەوا-
پارێزگاری هەڵەبجە ژمارەیەك لایەن سیاسی بەسەر دەكاتەوە بەمەبەستی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان ئیدارەی پارێزگاكەو لایەنە سیاسییەكان.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەڵەبجە، نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت و شاندێكی یاوەری چەند لایەنێكی سیاسییان بەسەر كردوەتەوەو گفتوگۆیان كردوە دەربارەی خزمەتكردنی زیاتری شارەكەیان.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ئامانجی سەردانەكەی نوخشە ناسح بەمەبەستی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان ئیدارەی پارێزگاكەو لایەنە سیاسیەكان و گفتوگۆكردن بوە لەبارەی دۆخی سیاسی ناوچەكەو پارێزگای هەڵەبجەو گۆڕانكارییەكان و هەنگاوە پێویستییەكان بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەشی هەموان لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هەڵەبجە.
ئاماژەش بەوەكراوە كە لایەنەكان بەسەركردنەوەی پارێزگاری هەڵەبجەیان بە هەنگاوێكی گرنگ و پڕبایەخ وەسف كردوەو پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە دەربڕیوە.
