نەوا-
لەلایەن هێزێكەوە پەرلەمانتارێكی كوردستان لەپارێزگای دهۆك دەڕفێنرێت و تائێستا چارەنوسی نادیارە.
لە راگەیەنراوێكدا فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەپارێزگای دهۆك هێزێك سیپان ئامێدی ئەندامی پەرلەمانی كوردستانیان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ رفاندوە بەرەو شوێنێكی نادیار.
لەبەشێكی تردا رایگەیاندوە، ئەم رفاندنە دوای قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دێت كە سەرۆكی پارتی پرسیار كردوە لەسەر ژیانی پێشمەرگەو ئەو رەفتارە كارێكی مافیاگەرییە كە پەرلەمانتار بڕفێنرێت.