گەنجێكی ئێزدی لەدەست داعش رزگار كراو گەڕایەوە ناو كەسوكاری

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دوای 11 ساڵ لە رفاندنی گەنجێكی ئێزدی لە دەست داعش رزگار كراو گەڕایەوە ناو كەسوكاری. 
حسێن قائیدی لێپرسراوی نوسینگەی رزگاركراوانی دەستی داعش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەنجێكی تری ئێزدیان لە دەست داعش رزگار كردوەو گەڕایەوە ناو كەسوكارەكەی. 
قائیدی وتیشی: ئەو گەنجە یەكەم كەسی خێزانە هەشت كەسیەكەیەتی كە چارەنوسی ئاشكرا دەبێت، چونكە هەمو ئەندامانی تری خێزانەكەی لەلایەن داعشەوە رفێنراون و تائێستا چارەنوسیان نادیارە. لێپرسراوی نوسینگەی رزگاركراوانی دەستی داعش باسی لەوەشكرد، 77 كەس لە بنەماڵەی ئەو گەنجە رفێنرابون و تائێستا، 38یان رزگار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group