نەوا-
ئەكادیمیای كوردی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بۆ قەدەغەكردنی زمانی كوردی لە تاقیكردنەوەكاندا ئیدانە دەكات.
پلاتفۆڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی ئەكادیمیای كوردی بڵاوكردوەتەوەو تیایدا هاتوە كە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق كە لە 16ی 7ی 2025 دەریكردوە تێیدا زمانی كوردیی لە ناوەندەكانی خوێندنی باڵای ناوچە كوردییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا قەدەغە كردوە رسوا دەكەن.
ئاماژەشیكردوە، بڕیارەكە بە بڕیارێكی رەگەزپەرستانە دەزانن و داواكارن چی زوترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستورییە هەڵبوەشێنرێتەوەو وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقیش داوای لێبوردن لەگەلی كورد بكات.
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراق دانانی پرسیار و وەڵامدانەوەی تاقیكرنەوەكان بەزمانی كوردی لەزانكۆكانی قەدەغە كردوە.