نەوا-
حكومەتی توركیا یەكێك لە هاوڕیانی زیندانیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی لەئیمراڵی ئازاد كرد.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، دوای راگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە 31 ساڵ، وەیسی ئاكتاش كە یەكێك بوە لە زیندانیانی ئیمراڵی و ئەندامی تەڤگەری ئازادیی بوە، ئازاد كراوە، وێڕای ئەوەی بڕیاربوە لەمانگی نیسانی ساڵی رابردو ئازادبكرایە، بەڵام ئازاد كردنەكەی دووجار دواخراوە.
وەیسی ئاكتاش یەكێكە لە زیندانیانی دورگەی ئیمرالی كە ماوەی 10 ساڵە لەگەڵ ئۆجەلاندایەو لە دواهەمین پەیامی ڤیدیۆیی ئۆجەلاندا لەگەڵ هاوڕیانی زیندانی لە ئیمراڵی، ناوبراو تیادا دەركەوتوە.
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە كە وەیسی ئاكتاش خەڵكی ئامادی باكوری كوردستانە كاتێك خوێندكاری بەشی ئەندازیاریی بوە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە كردوە، لەساڵی 1993 دەستگیر كراوەو ساڵی دواتر 1994 سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، لەدوای گواستنەوەشی بۆ دورگەی ئیمراڵی لەساڵی 2015، دەبێتە سكرتێری عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زینداندا