هاكان فیدان: بۆیان گرنگە هەسەدە لەگەڵ حكومەتی ناوەندیدا بگاتە رێككەوتن

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئامانجی سەرەكی وڵاتەكەیان گەرەنتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئارامییە لە ناوچەكەدا.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، توركیاو زۆربەی وڵاتان لەسەر ئەو بڕوایەن پێویستە حكومەتی ناوەندی رێز لە شوناس و مافی دەسەڵاتە خۆجێییەكان بگرێت، بەڵام هیچ كەس مافی ئەوە نیە چەك بە دەستەوە بگرێت و دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی بەكاربهێنێت.
فیدان وتیشی: دابەشبونی سوریا بەهەڕەشەیەكی راستەوخۆ بۆ سەر وڵاتەكەیان دەزانن و دەستوەردان دەكەن، یەپەگە چەكی بە دەستە خۆشی هەڵنەوەشاندووتەوە، توركیا چاوی لەوەیە رێككەوتننامەی 10ی ئادار جێبەجێ بكەن، دەخوازن  ئەم بابەتە لەچوارچێوەی كەشێكی ئەرێنی بچێتە پێشەوەو ئەوانیش بەرەو سوریای نوێ هەنگاو بنێن، كوردەكان شوناس، ماف و یاساكانی خۆیان بپارێزن و موڵك و ماڵ و مافی كلتوری و هاوڵاتیبونیان پارێزراو بێت، بۆیان گرنگیشە هەسەدە لەگەڵ حكومەتی ناوەندیدا بگاتە رێككەوتن و هەنگاوێكی راستەقینەو هەمیشەیی بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە بنێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group