كەشناسیی عێراق: ئەمڕۆ پلەی گەرما دەگاتە 52 پلەی سیلیزی

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی كەشناسیی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەكرێ ئەمڕۆ یەكشەممە پلەی گەرما لە هەندێ ناوچەی باشووری عێراق بگاتە 52 پلەی سیلیزی.
 عامر جابری وتەبێژی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، ئەو شەپۆلە نزمەپاڵەپەستۆ گەرمییە وەرزییەی كە رووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە وایكردووە پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە و كاریگەری روونی هەبێ.
 باسی لەوەشكرد، پێشبینی دەكرێ نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە پلەی گەرما لە بەشێكی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بگاتە 52 پلەی سیلیزی، لەوانە بەسرە، زیقار و میسان.
 وتەبێژی دەستەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەندێك دامودەزگای گرنگ وەك دامەزراوەكانی نەوت لەوانە لە بەسرە ئاڵای مۆر هەڵكراوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ مەترسیداری دۆخەكە، بۆیە بەرهەمی دامەزراوەكانی نەوت كەم كراوەتەوە، ئەوەش بۆ كەمكردنەوەی گوشار و مەترسییەكان.
ئاشكراشیكرد، ئەم شەپۆلی گەرمایە تا رۆژی سێشەممە بەردەوامدەبێت و دواتر پلەی گەرمی روو لە نزمبوونەوە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group