نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت پابەندە بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، هەورەها، مووچە زامنكراوە و حكومەتیش پابەندە پێوەی.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە، بەهۆی بەردەوامبوونی هەناردەكردنی نەوت بە نرخێكی گونجاو، باشتربوونی یەدەگی بانكی ئێستا بە بەراورد بە ماوەكانی رابردوو، حكومەت توانای خەرجكردنی مووچەی هەیە.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش، جەمال كۆچەر دەڵێت، بابەتەكە پەیوەستە بە رێكارەكانی هەرێم و رادەستكردنی داهاتەكانی.