وەزارەتی پەروەردە بۆ مامۆستایان: بەئەلكترۆنی بەدواداچون بۆ نوسراوەكانتان بكەن

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان داوا لەمامۆستایان و فەرمانبەران دەكات دەتوانن بەشێوەی ئەلكترۆنی بەدواداچون لەسەر نوسراوەكانیان بكەن.
وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردوەتەوە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لەكەرتی حكومی و ناحكومی، دەتوانن لەماڵەكانی خۆیانەوە بەدواداچون بۆ مامەڵەكەیان بكە كە لەناو ئەپڵیكەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن تۆمار كراوە. 
راشیگەیاندوە، كاتێك نوسراوێك رەوانەی ناو وەزارەتی پەروەردە دەكرێت، ئەو شوێنەی نوسراوەكەی ناردوە دەتوانێت ژمارەی نوسراوەكەی وەربگرێت لەگەڵ ئەو ژمارە تەلەفۆنەی لەكاتی مامەڵدا تۆمار كراوە، ئەوكات بەئاسانی دەتوانرێت بێ هیچ تێچویەكی رێگاو بێ هیچ ماندوبونێك لەماڵەوە ئاگاداری بارودۆخی نوسراوەكەت بن.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەشیكردوە، لەكاتی بەدواداچونەكەدا  رۆژ و كات و خولەك و ناوی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاشكرا دەكرێت كە  كار لەسەر نوسراوەكە دەكات و هەر جوڵەیەك لەمامەڵەكە هەبێت بە نوسینگەی وەزیریشەوە دەتوانریت ببینرێت تا دەگاتە كۆتا دۆخی وەڵامدانەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group