نەوا-
كێشەی وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە بە زمانی كوردی لە زانكۆكانی كەركوك چارەسەر كراوەو دەتوانن وەك پێشتر وەڵامبدەنەوە.
لە راگەیەنراوێكی پارێزگای كەركوكدا هاتوە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك چاویكەوتوە بە نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و گفتوگۆیانكردوە سەبارەت بە پرسی وەرگێڕانی پرسیارەكان و رێگەدان بە خوێندكاری زانكۆكانی كەركوك كە بە زمانی كوردی وەڵام بدەنەوە.
ئاماژەشیكردوە كە پارێزگاری كەركوك سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵای كردوە كە تێگەیشتنی تەواوی بۆ واقعی خوێندن لە پارێزگاكە هەیە، جەختیكردەوە كە خوێندكارانی كورد لەكەركوك دەتوانن بە زمانی كوردی وەڵام بدەنەوە.