نەوا-
فەرمانگەی ئاوی دەبەندیخان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بەرهەمهێنانی ئاو گەڕایەوە ئاستی پێشوی خۆی.
فەرمانگەی ئاوی دەبەندیخان بڵاویكردوەتەوە، لەپاشئەوەی 2 ماتۆڕیان سوتان لەكاركەوتن بەوهۆیەوە بەرهەمهێنانی ئاو كەمیكرد لە ئاست ساڵانی پێشو ئەگەر بەردەوام بوایە توشی قەیرانی گەورەی دەكردین، بەڵام قائیمقامی دەربەندیخان لەڕێگەی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە هەستاون بەدابینكردنی ئەو 2 ماتۆڕە بۆ پرۆژەیەكی فەرمانگاكەیان.
راشیگەیاندوە، ئێستا بەرهەمهێنانی ئاو گەڕاوەتەوە ئاستی پێشوی سەرباری ئەوەی چەند گەڕەكێك زیادیكردوەو لەماوەی چەند ساڵی رابردودا نزیكەی 4 هەزار هاوبەش زیادیكردوە ئەوەش هۆكارە كە نەتوانن ئاو وەك پێویست دابین بكەن بۆ هەمو گەڕەكەكانی دەربەندیخان، لە زوترینكاتیشدا پرۆژەی پڵاوگەی ئاوی دەربەندیخانی نوێ (ئۆهیتان) تەواو ببێت بەشێكی زۆری كێشەكانیان چارەسەر دەبێت.