هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی سزای دواكەوتنی گرێبەستی ئەلكترۆنی رونكردنەوە دەدات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سزای دواكەوتنی گرێبەستی ئەلكترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەوكاتەدا شۆفێران ناگرێتەوە كە بەهۆكاری كاروباری وەزارەتەوە دواكەوتبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، دەربارەی سزای دواكەتنی گرێبەستی ئەلكترۆنیی بەنوسراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم هەر هاوڵاتیەك بەر لە 60 رۆژ نوسراوی (مامەڵەكە)ی تۆمار كرابێت لە بەڕێوبەرایەتیەكانی هاتوچۆو دوابكەوێت بەهۆكاری كاروبارەكانی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ نابێت سزای پێ ببژێردرێت.
ئەوەش راگەیەنراوە، لەكاتی دواكەتنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەفەرمانگەكانی میری كە هۆكاری دواكەتنەكە خودی هاوڵاتیەكە نەبێت و هۆكارەكەی فەرمانگەی میری بێت ئەوا نابێت روبەڕوی هیچ سزایەكی دواكەتن ببنەوەو كاروبارەكانیان بۆ رایی دەكرێت بەبێ بژاردنی هیچ كام لە سزاو پێبژاردنی دواكەوتن.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group