سودانی دوپاتیدەكاتەوە ئاسایشی هەرێم بەشێكی دانەبڕاوە لە عیراق

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەولێر سەبارەت بە هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بڵاویكردۆتەوە، كۆبونەوەیەكی ئەمنیی لەگەڵ حكومەتی هەرێم لە شاری هەولێر ئەنجامدراوەو تیایدا لەژێر رێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لیژنەی ئەمنی هاوبەش كە قاسم ئەعرەجی سەرۆكایەتی كردوە ئەركی لێكۆڵینەوەی لە هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر هەرێمی كوردستان پێسپێردراوە.
لە میانی دیدارەكەدا ئەعرەجی باسی لەوەكردوە، سەرۆكوەزیرانی عیراق دوپاتیكردۆتەوە كە ئاسایشی هەرێم بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عیراق، هەروەها دەزگا پەیوەندیدارەكان كاردەكەن بۆ شیكردنەوەی زانیارییەكانی پەیوەست بە هێرشەكان، ئەمە جگە لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم لەوبارەیەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group