نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵ و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە30-7، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزیكی كەم و پلەكانی گەرماش بە سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژە بەوەشدراوە، سبەینێ پێنجشەممە31-7، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزیكی كەم.
بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم:
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 44 پلەی سیلیزی
دهۆك: 44 پلەی سیلیزی
كەركوك: 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی