نەوا-
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بریارە سێ پرس لە كۆبونەوەكە تاوتوێ بكرێت.
بەگوێرەی خشتەی كاری كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كۆبونەوەكەی ئەمرۆ تایبەت دەبێت بە سێ پرس، یەكەمیان بەدواداچونە بۆ خەرجكردنی موچەی مانگەكانی (حوزەیران و تەمموز)ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
تەوەری دوەمیش، بابەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت، لە خاڵی سێیەمیشدا چەند پێشنیازێك لەبارەی خزمەت و خانەنشینی و موچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەخرێنەڕو.
هەروەها، بڕگەی سێیەم و كۆتایی كۆبوونەوەكە، تایبەت كراوە بە خستنەڕووی چەند پێشنیازێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینی هێزەكانی پێشمەرگە و مووچە و شایستە داراییەكانیان.