نەوا-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەمەبەستی بەدیجیتاڵكردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ پرۆسەی حەج هەلی كار رادەگەیەنێت.
لە ئاگادارینامەیەكدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاویكردوەتەوە كە پێویستیان بە چەند كارمەندێكە لەبواری ئایتی بەشێوەی گرێبەستی كرێی رۆژانە بۆ كاركردن لە پرۆسەی بەدیجیتاڵكردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ حەج، بۆ ماوەی یەك ساڵ.
ئاماژەشیكردوە، هەر كەسێك ئارەزو دەكات و شارەزایی لەو بوارەدا هەیەو ئەو مەرجانەی تێدایە كە داواكراوە ئەوا فۆڕمی پێشكەشكردنی داواكاری پڕبكاتەوە كە لەپەیجی فەرمی وەزارەت و نوسینگەكانی حەج و عومرەی شارەكان بڵاوكراوەتەوە، دواكاتیش بۆ پێشكەشكردن رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 7/8ـە.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی داواشیكردوە فۆڕمەكان بگەڕێنرێنەوە نوسینگەی حەج و عومرەی شارو ئیدارە سەربەخۆكان كە داواكار لێی نیشتەجێیە.