عەبدی: لەسەر ناوی كورد لە رۆژئاوا گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەڵێت، بەپێی بڕیارەكانی كۆنفرانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كوردی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق دەكەن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی هاوار رایگەیاندوە، هەندێك كەس دەڵێن ساردبونەوە هەبوەو بڕیارەكانی كۆنفرانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كوردی جێبەجێ نەكراون، كۆنفرانسەكە ئیرادەی گەلی كورد بو هەمو لایەنە كوردستانییەكان ئامادەبون ئەو ئیرادەیەی لە كۆنفرانسەكە دەركەوت پەیوەندی بە هەموانەوە هەیە، هەمو لەسەر ئەنجامێك كۆكبون كە دواتر بۆ رای گشتی بڵاوكرایەوە، بەپێی ئەوەش لەگەڵ حكومەتی دیمەشق گفتوگۆ دەكرێت.
وتیشی: ئێستا لەسەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریاو هەسەدە لەگەڵ دیمەشق كۆبونەوە بەڕێوەدەچن، لە رێككەوتنی 10/3 دا مادەی تایبەت بە پرسی كورد هەیەو دیدێكی جیاوازو فراوانتر هەیە، لەسەر ناوی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق دەكرێت.
عەبدی راشیگەیاندوە، هێشتا كۆبونەوەكان بەباشی دەستیان پێنەكردوە، راستە چەندین كۆبونەوە كراون، بەڵام هێشتا نەگەیشتونەتە كۆدەنگی. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group