نەوا-
بڕیارە شاندێكی بازرگانی و كۆمپانیاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەردانی شاری هەولێر بكەن.
بەپێی راگەیەنراوێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، جێگرانی سەرۆكی ژوری بازرگانی هەولێر پێشوازیان لە بینی لی سەرۆكی نوێی یەكەی ئابوری لەكونسوڵگەری گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردوە.
راشگەیەنراوە كە لە كۆبونەوەیەكدا كامەران سەڵاح باجگر جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی هەولێر هیوای خواستوە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی نێوان ئەمریكاو هەرێمی كوردستان زیاتر بێت، هاوكاریش بێت لە هێنانی كۆمپانیاو وەبەرهێنەری زیاتری ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەها بە هەماهەنگی هەردوولا كار بكرێت بۆ بەشداری كۆمپانیاو بازرگانان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكانی یەكتریدا.
هەروەها هاتوە بینی لی سەرۆكی یەكەی ئابوری كونسوڵگەری گشتی ئەمریكا رایگەیاندوە، هەوڵ دەدرێت پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا باشتر بكات، مانگی داهاتوش شاندێكی بازرگانی و كۆمپانیاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەردانی شاری هەولێر دەكەن وەك سەنتەرێكی ئابوری و بازرگانی لە عیراق.