نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە، پسوڵەیەكی سەرپێچی بەناوی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە بڵاوكراوەتەوە كە ساختەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندوە، وێنەی پسوڵەی سزایەك بڵاوكراوەتەوە لەبەشێكی زۆر لە پەیج و ئەكاونتەكان تیایدا هاتوە گوایە چەند شۆفێرێك سزا دراون بەهۆی سەرپێچییەك ئەو سەرپێچییەش (سەرخستنی قەرەج)ە لە سوارڕەوەكانیاندا، وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەهەموو لایەكی رادەگەیەنن ئەم بابەتە تەواو ناڕاستەو دورو نزیك پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیانەوە نیە، ئەو پسوڵەیەی كە بڵاوكراوەتەوە دروستكراوەو (فەیكە).
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندوە، لەناو سەرجەم یاساو رێنماییەكانی هاتوچۆداو لەهەمو جۆرە سەرپێچییەكانی بواری هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان سەرپێچییەك نییە لەژێر ناونیشانی (سەرخستنی قەرەج لە سوارڕەودا) بێت.