نرخی كارەبای سیتیەكانی بۆ مانگی تەمموز دیاریكرا

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی (تەمموز) نرخی كارەبای سیتیەكانی دیاركرد و بۆ هەر كیلۆوات 239 دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبون (ستییەكان) كۆبونەوەیەكی سازكرد و تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (تەمموز) دیاریكرد، كە بریتییە لە (239) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
باسی لەوەشكرد، دیاركردنەكە بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەكان ئامادەكراوە، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بۆ ئەم مانگە (تەمموز) بریتییە لە (239) دینار.
بەگوێرەی ڕایگەیەندراوەكە، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (223) دینارە،
ررونیشیكردەوە، پێویستیشە سەرجەم ستییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group