هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و پاسكیل لە دوو شەقامی هەولێر قەدەغەكرا

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و پاسكیل لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكاتەوە و ڕایگەیاند، هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و پاسكیل لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری خێرا قەدەغەیە.
باسی لەوەشكرد، هەرچەندە لە ڕابردوو دا ماتۆڕ سوار و پاسكیل سوارانیان لەم ڕێنماییە ئاگادار كردبوویەوە، بەڵام ماوەیەكە هاتوچۆی ماتۆرسكیل و پاسكیل دووبارە بەرچاو دەكەوێتەوە لەو شەقامانە، بۆیە ڕایدەگەیەنین، هەر ماتۆر سوار و پاسكیل سوارێك لە شەقامەكانی 120 و 150 مەتری خێرا هاتوچۆ بكات، ماتۆر و پایسكیلەكانیان دەستی بەسەر دادەگێریت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group