نەوا-
بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی هەولێر دەڵێت، نزیكەی یەك ملیۆن هاونیشتمانی تاوەكو ئەمڕۆ فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكیان پڕنەكردووەتەوە.
سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراكی هەولێر رایگەیاند، زۆرینەی ئەوانەی فۆرمەكەیان پڕنەكردووەتەوە لە دەرەوەی وڵاتن، یان گیانیان لەدەستداوە، هەورەها، هیچ بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی كاتەكە نییە.
لەبارەی ئەوانەی لە هەرێمی كوردستانن تاوەكو ئەمڕۆ فۆرمەكەیان پڕنەكردووەتەوە، سیامەند نانەكەلی باسی لەوەشكرد، چوار رۆژ كات ماوە، دوای ئەوە هەركەس ناوی تۆمار نەبێت بەشەخۆراكەكەی رادەگیرێت.
سەبارەت بە گواستنەوی فۆرم و فۆرمی خێزانی نوێ و تۆماركردنی ناوی منداڵی تازە لەدایكبوو بۆ بەشەخۆراك كە ماوەی دوو ساڵە راگیراو، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، دوای تەواو بوونی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی هەموو مامەڵەكانی دیكەی پەیوەست بە بەشەخۆراك دەكرێتەوە، كە پێدەچێت مانگی 9 یا ن10 بێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، لەدووی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراك دەستیپێكرد و بڕیارە یەكی ئاب دوایین رۆژ بێت.