وەزیری ناوخۆ: بڕینی موچە كەمتر نیە لەو كارەساتانەی پێشتر بەسەر هەرێمدا هاتون

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەمو پابەندییەكانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێكردوە، پێویستە موچەی خەڵكی كوردستان بنێردرێت.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرسی موچە بوەتە  چیرۆكێكی دورو درێژ، لەگەڵ ئەوەی موچە مافێكی سەرەتایی خەڵكی كوردستانەو ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستانی پێوە پابەندە، نێوانی هەرێم و حكومەتی عیراق دەستورە بۆیە دەبێ بگەڕێنەوە بۆ دەستورو یاسا جێبەجێ بكرێت، پێویستە مافی خەڵكی كوردستان بدرێت و كۆتایی بەسیاسەتی دژایەتیكردنی خەڵكی كوردستان بهێنرێت.
وەزیری ناوخۆ وتیشی، بڕینی موچەو بودجەی كوردستان كەمتر نیە لەو كارەساتانەی پێشتر بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتون، دەخوازن بە دەستور ئەو كێشانە چارەسەر بكەن.
رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتی هەرێم هەمو پابەندییەكی خۆی جێبەجێكردوە، پێویستە حكومەتی فیدراڵ چیدیكە بیانو بەخەڵكی كوردستان نەگرێت و موچەی خەڵكی كوردستان خەرج بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group