دڵنیایی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بە هاوڵاتیان دەدرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامی دوكان رایگەیاند، ئێستا دەریاچەی دوكان نزیكەی ملیارێك و 400 مەترسێجا ئاوی تێدا ماوەو دڵنیایش بە هاووڵاتیان دەدات هیچ گرفتێك بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە نابێت.
سیروان سەرحەد قائیمقامی دوكان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، لە كۆی حەوت ملیار مەتر سێجا، تەنها یەك ملیارو 400 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوكان گلدراوەتەوە، رۆژانە 55 مەتر سێجا ئاو لە چركەیەكدا دەڕوات كە بۆ ئاوی خواردنەوەی دوكان، سلێمانی، چەمچەماڵ، تەقتەق و چەند شوێنێكی دیكە بەكاردەهێنرێت.
باسیلەوەشكردوە، هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوەو هیچ گرفتێك لەو روەوە نیە.
بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو كەمبارانییەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group