نەوا-
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەناو بودجەو موچەی عیراقدا كورد وەك مردوی لێهاتوە.
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی حزبەكەی رایگەیاندوە، كورد لە 2014ـەوە لەناو بودجەو موچەی عیراقدا نەماوەو سڕاوەتەوە، چۆن لەخێزانێكدا كەسێك كۆچی دوایی دەكات ناوەكەی دەبێت بسڕێتەوە لەعیراقیشدا ئێستا كورد وەك مردوی لێهاتوە ناوەكەی لە بودجەو موچەدا سڕاوەتەوە.
محەمەد حاجی مەحمود راشیگەیاندوە، لە 2014ـەوە خەڵكی كوردستان ئەو بودجەیەی دەیدرێتی یان قەرزە یاخود خاترانەیە یان ئەمریكاو جارێكیش تەكلیفە یا بەشێوەیەكە لە شێوەكان، كەواتە كورد سڕاوەتەوە لەچوارچێوەی بودجەو موچەی عیراقدا.
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەبەشێكی تردا وتی: موچەی هەرێمی كوردستان چ پەیوەندییەكەی بە دادگای باڵای فیدراڵیەوە هەیە، دادگاش نەبو موچەی مانگی 5 نێردرا بۆیە بابەتەكان هەموی سیاسین و فشارن، بەغدا دەیەوێت قەوارەی هەرێمی كوردستان بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.