نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵی گفتوگۆی ئەو سكاڵایە دەكات كە لەسەر گرانكردنی نرخی كارەبا لەهەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، دادگای باڵای فیدراڵی ئاگاداری كردونەتەوە بۆ ئامادەبون لەیەكەم دانیشتنی تایبەت بە گرانكردنی نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان كە بڕیارە رۆژی 17/8 یەكەم دانیشتن لەو دۆسیەیە بەڕێوە بچێت و بەفەرمی بۆ ئامادەبون لە دادگای باڵای فیدراڵی ئاگادار كراونەتەوە.
گوڵپی وتوشیەتی: لەسەر گرانكردنی نرخی كارەبای ماڵان داوایەكیان تۆمار كردوە، چونكە گرانكردنی چەند هێندەی ئەو كارەبایەی كە بە غازی خۆمان بەرهەم دەهێنرێت بە ستەم دەزانن لەخەڵكی كوردستان، كاتێك بەراوردی نرخەكان و ئاستی بژێوی ژیانیش بە وڵاتانی دونیا دەكەن ستەمەكە رونتر دەردەكەوێت.